ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکیدا پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
سکرتێری گشتیی لە پەیامەکەیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتی پاکستان و سەرجەم ئەو وڵاتانە دەربڕی کە دەوری کاریگەریان هەبووە لە ئاسانکاری و نێوەندگیری بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنی ئاگربەستە.
ئەم ئاگربەستە وەک دەرفەتێک دەبینرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گفتوگۆی زیاتر لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە.