من گرنگترین یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵم

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جواو نێڤێز
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جواو نێڤێز

لە گرتە ڤیدیۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەت ئینستاگرام، جواو نێڤێز یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، دووجار ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پشتگوێ دەخات و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردووە.

جواو نێڤێز یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، لە گرتە ڤیدیۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەبارەی دیاری کردنی باشترینەکان، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت، گرنگترین یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کامە یاریزانە ئەو خۆی وەکو گرنگترین یاریزانی هەڵبژاردەکە هەڵدەبژێرێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاوڕێی پشتگوێ دەخات.

لەلایەکی دیکەوە لە پرسیاری ئەوەی ئایا باشترین یاریزانی خولی رۆشنی سعوودیە کێیە، نێڤێز بۆ دووەمجارە رۆناڵدۆ پشتگوێ دەخات و ئەمجارەیان جواو فێلیکس هاونیشتیمانی وەکو باشترین یاریزانی یانەکە دیاری دەکات.