عومان داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکات
وەزیری دەرەوەی عومان داوای درێژكردنەوەی ئاگربەست و گفتوگۆییەكان لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیوویەتی، هانی درێژكردنەوەی ئاگربەست و بەردەوامبوونی گفتوگۆییەكان دەدەم، رەنگە سەركەوتن پێویستی بەوە بێت هەموان سازشێكی گەورەی بەئازار بكەن، بەڵام بەرداورد ناكرێت بە ئازاری شكست و جەنگ.
ئەو نووسینەی وەزیری دەوەری عومان لەكاتێكدایە؛ ئەمریكا و ئێران دوای 21 كاتژمێر لە دانوستاندن و كۆبونەوە لە پاكستان، نەگەیشتنە رێككەوتن و هەردوولا بەدەست بەتاڵی گەڕانەوە وڵاتەكانیان. دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا؛ هەژماری خۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند: ئێران ئامادە نییە دەستبەردانی خواستە ئەتۆمییەكەی بێت.