ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداو دەکەوێتە مەترسییەوە

هەڕەشە نوێکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێران، کاردانەوەی توندی سەربازی و سیاسی تارانی لێکەتووەتەوە. بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران رایدەگەیەنن، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی بەندەرەکانیان، ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداو دەکەوێتە مەترسییەوە.

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاندووە، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەندەرەکانی ئێران، هیچ کام لە بەندەرەکانی تری کەنداو پارێزراو نابن.

بەندەرە ستراتیژییەکانی ئێران، بەسەر چوار پارێزگای کەناراوییدا دابەش بوون، دەرچەیەکی گرنگی ئابووری و بازرگانیی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن، چاوەڕوان دەکرێت، لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا ببنە چەقی پێکدادانی سەربازی ئەمریکا و ئێران.