نێچیرڤان بارزانی: بەرپرسیارەتی حکوومەتی فیدراڵە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بكاتهوه
ئەمڕۆ سێتشەممە، 14ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی 38 ساڵەی ئەنفالی گەرمیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
ئەمڕۆ یادی بهئازارى (38) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناكهى ڕژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا كه زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهكهينهوه كه بهرپرسياريهتيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.
لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه به ئومێدهوه لێى دهڕوانين.