یانە گەورەکان شەڕیانە لەسەر ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان

ئەیسی میلان
ئەیسی میلان

چەند هەفتەیەک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا بە گشتی و بە تایبەت یانەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، لە ئێستاوە کار لەسەر ئامانجەکانیان دەکەن بۆ هاوینی داهاتوو.

رۆژنامەی La Gazzetta dello Sport ئیتاڵی بڵاویکردەوە، رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلان، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت. بۆیەش چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو یاریزانە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی، هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەشی جێدەهێڵێت و پێشبینی دەکرێت کارگێڕی رۆسێنەری، ئامادەبێت بەرامبەر نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

سەبارەت بەو یانانەی کە چاودێری رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلان دەکەن لاگازێتا بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا و بایرن میونشن ماوەیەکە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و بەم دواییەش یانەی مانچێستەر یونایتد ئەوانیش چاودێری ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵیە دەکەن.

رافایل لیاو