لە ئەمریكا سكاڵا لەسەر مێسی و ئەرجەنتین تۆمار كراوە

كۆمپانیایەكی ئەمریكی: مێسی فێڵی لە ئێمە كردووە

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانەی ئینتەر مەیامی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانەی ئینتەر مەیامی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

لە ئەمریکا سکاڵا لەسەر لیۆنێل مێسی و ئەرجەنتین تۆمارکراوە و کۆمپانیایەک هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە و دەڵێت مێسی فێڵی لە ئێمە کردووە و داوای قەرەبووکردنەوە دەکات.
کۆمپانیایەکی ئەمریکی کە لە بواری رێکخستنی بۆنە و ئیڤێنتەکان کار دەکات، سکاڵای لەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین تۆمار کردووە و بەوە تۆمەتباری کردوون، خاوەنی بەڵێنی خۆیان نەبوون و بەو رێککەوتنە پابەند نەبوون کە واژۆیان کردبوو.
کۆمپانیای ڤی ئای دی میوزیکی ئەمریکی یارییەکی دۆستانەی لە نێوان ئەرجەنتین و ڤێنزوێلا رێکخستبوو، بەو مەرجەی مێسی 30 خولەک یاریی بکات، کەچی لیۆ لەو یارییە لەسەر پەیژەکانی یاریگاوە سەیری یارییەکەی کرد و بەشداریی ئەو یارییە نەبوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر رێژەی ئامادەبوونی هاندەران کرد، لەکاتێکدا ئەو کۆمپانیایە دەڵێت ئێمە حەفت ملیۆن دۆلارمان بە ئەرجەنتین دابوو، بەڵام بەهۆی یاریی نەکردنی مێسی زیانێکی گەورەمان پێگەیشت.
کۆمپانیاکە ئەرجەنتین و مێسی بەوە تۆمەتبار دەکات کە فێڵیان لێکردووە و داوا دەکات ٪25ـی پارەی گرێبەستەکەی بۆ بگەڕێننەوە، چونکە رۆژی دوای یارییەکەی ئەرجەنتین و ڤێنزوێلا، مێسی یاریی بۆ ئینتەر مەیامی کرد و گۆڵێک و دوو ئەستی کرد.