عەباس عێراقچی: گەرووی هورمز تاوەکو کۆتایی ئاگربەست کراوە دەبێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، هاتوچۆی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەی ئاگربەستەکە بە تەواوی کراوە دەبێت.
هەینی 17ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ( ئێکس ) نوسیویەتی، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، هاتوچۆی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەی ئاگربەستەکە بە تەواوی کراوە دەبێت.
لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی،"ئێران رایگەیاند گەرووی هورمز بە تەواوی کراوەیە و ئامادەیە بۆ تێپەڕبوونی تەواوەتی کەشتییەکان، سوپاس!"
ئەم پەیامەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی رێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان، وڵاتەکەی رێڕەوی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکاتەوە، لەمبارەیەوە شارەزایان ئەم پەیامەی ترەمپ وەک ئاماژەیەک بۆ کەمبوونەوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکەدا دەبینن.