ترەمپ: ئیسرائیل چیتر هێرش ناکاتە سەر لوبنان

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە فەرمی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان قەدەغە کردووە و ئیسرائیل چیتر بۆردوومانی ئەو وڵاتە ناکات. ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا تەواوی کۆگای یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران وەردەگرێت و هیچ بڕە پارەیەک، هاوکات واشنتن بە جیا و بە شێوەیەکی "گونجاو" مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی حزبوڵڵا و لوبنان دەکات.

هەینی 17ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس " رایگەیاند ئیسرائیل چیتر بۆردوومانی لوبنان ناکات و بە فەرمی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە "قەدەغە کراوە" کە ئەو کارە بکات. ترەمپ نووسیویەتی: "ئیسرائیل چیتر لوبنان بۆردوومان ناکات، ئەوان لەلایەن ئەمریکاوە قەدەغەکراون.

سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ تاران، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا تەواوی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران وەردەگرێت، کە بە گوتەی ئەو بەهۆی هێرشی فڕۆکە بۆمبهاوێژە B2"ەوە وێران کرابوون.

سەرۆکی ئەمریکا پێچەوانەی هەواڵەکان کە باسیان لە ئازادکردنی 20 ملیار دۆلار دەکرد، جەختی کردەوە کە: "هیچ بڕە پارەیەک بە هیچ شێوە و قالبێک ئاڵوگۆڕ ناکرێت."

ترەمپ روونیکردەوە کە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە دۆخی لوبنانەوە نییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا بە جیا کار لەگەڵ لوبنان دەکات و بە شێوەیەکی "گونجاو" مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی حزبوڵڵا دەکات.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوکێشە سەربازییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت بڕیاری "قەدەغەکردنی" هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کە وەک فشارێکی راستەوخۆی واشنتن بۆ سەر هاوپەیمانە نزیکەکەی دەبینرێت تاوەکوو رێگە بۆ ڕێککەوتنی گشتگیر لە ناوچەکەدا خۆش بکات.