بەرپرسێکی ئێران: هێشتا ناکۆکی و جیاوازیی قووڵ لە نێوان تاران و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ماون
بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕاگەیاند هێشتا ناکۆکی و جیاوازیی قووڵ لە نێوان تاران و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ماون و تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر وردەکاریی دۆسیەی ئەتۆمی نەکراوە.
هەینی 17ی نیسانی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هێشتا ناکۆکی و جیاوازی زۆر لە نێوان تاران و واشنتن بۆ رێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ هەیە؛ جەختیشی کردەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازی و ناکۆکییانە پێویستی بە دانوستانی جددی هەیە.
هاوکات لەبارەی کرانەوەی گەرووی هورمز گوتی: کرانەوەی ئەو گەرووە مەرجە بە پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاگربەست.
ئەو بەرپرسە باڵای ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی باسی لەوە کرد، تاوەکوو ئێستا هیچ ریککەوتنێک لەسەر وردەکاری پرسی ئەتۆمی تاران لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە.
هەروەها گوتیشی: ئێران هیواخوازە لە چەند رۆژی داهاتوو بە هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر بە تایبەت پاکستان، بگەنە رێککەوتنێکی سەرەتایی؛ لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەست بە مەبەستی دەرفەت دان بە لێک تێگەیشتنی زیاتر لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگە 39 رۆژەکە.
ئەو بەرپرسە بۆ رۆیتەرز باسی لەوەش کرد، لە بەرانبەردا ئێران لەبارەی بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی گەرەنتی دەدات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئاماژەشی دا، "هەر گێڕانەوە و دەنگۆیەکی دیکە سەبارەت بە دانوستانە بەردەوامەکان، چەواشەکردنی راستییەکانە."