سێ بژاردە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید هەن
دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن و لەدەستدانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، هەروەها بەرێکردنی دوو وەرز بەبێ ناسناو، وایکردووە کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید، بە جدی بیر لە هێنانی راهێنەرێک بکاتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئێستا لەناو کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید سێ بژاردە هەن بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانەکەیان، ئەوانیش بریتین لە یۆرگن کلۆپ و زیدان و پۆچێتینیۆ. کلۆپ ماوەیەکی زۆرە ناوی بە ریاڵ مەدریدەوە بەستراوەتەوە، لەناو یانەکە پێیانوایە ئەو راهێنەرە دەتوانێت کۆنترۆلی ژووری جلگۆرینی ئەو یانەیە بکات، بەڵام کێشەکە لەوەدایە نازاندرێت چۆن ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە رازی دەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان.
بژاردەی دووەمیش زینەدین زیدانی راهێنەری فەڕەنسیە، هەر یانەی ریاڵ مەدرید لەرووی ئەنجامەوە دۆخەکەیان تێک بچێت، هەر زوو ناوی ئەو راهێنەرە دەبیسترێت، دەنگۆیەکیش هەیە کارگێڕی مێرنگی دەیەوێت، زیزۆ وەکو چارەسەرکاری کاتی یانەکە بگەڕێننەوە.
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا، بژاردەی سێیەم و بە گوێرەی رۆژنامەی مارکا، کارگێڕی یانە شاهانەکە زۆر بە هێمنی بیر لەو راهێنەرە دەکاتەوە، ئەزموونی پێشووی ئەو راهێنەرە لەگەڵ ژووری جلگۆڕین، وایکردووە کە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە بکەنەوە، وەرزی داهاتوو وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.