ڤیدات ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەی بارسێلۆنایە
کارگێڕێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و ئەو یانەی دەوێت، گۆڵکارێکی بە ئەزموون بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەم مەبەستەش دوو یاریزان یانەکانی خولی ئیسپانیایان کردووەتەوە ئامانج.
ماڵپەری سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، کارگێڕی بلاوگرانا پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڵکارێک بگوازێتەوە ریزەکانی. ئالڤارۆ ئالڤارێز هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکێک لە بژاردەکانی یانەکەیە، بەڵام بەرزی نرخی ئەو یاریزانە وایکردووە، یانەکە چاوی لە گواستنەوەی گۆڵکارێکی دیکە بێت.
سپۆرت بڵاویشی کردەوە لە ئەگەری شکستهێنانی بارسا لە پرۆژەی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی رۆخێ بلانکۆس، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئامانجی دووەمیان دەدەن، کە ئەویش ڤێدات مۆریکی هێرشبەری یانەی ریال مایۆرکایە.
ڤێدات بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەی لالیگا، سەرنجی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای بۆ لای خۆی راکێشاوە، ئەو هێرشبەرە 31 ساڵانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 30 یاری لالیگا کردووە و خاوەنی 21 گۆڵە. هەروەها ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی هاوینی ساڵی 2029 کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 20 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆیە.