ترەمپ: تا چەند کاتژمێرێکی دیکە چارەنووسی رێککەوتن لەگەڵ ئێران دیاری دەکەین
سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند رێگە نادات ئێران لە رێگەی فشارەکانی لە گەرووی هورمز مەرجەکانی بەسەر واشنتندا بسەپێنێت و هەوڵی تاران بۆ داخستنەوەی گەرووەکەی بە یارییەکی بێسوود ناوبرد. ئاشکراشی کرد دانوستانەکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و تا کۆتایی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی رێککەوتنی کۆتایی بۆ راگرتنی جەنگ دەدات.
شەممە 18ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نێو ئۆفیسی رایگەیاند، ڕێگە نادەن ئێران لە رێگەی فشارەکانی لە گەرووی هورمز مەرجەکانی خۆی بەسەر واشنتندا بسەپێنێت.
ترەمپ لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "ئێرانییەکان ویستیان کەمێک 'زیرەکانە' یاری بکەن و جارێکی دیکە گەرووی هورمز دابخەنەوە، بەڵام ئەوان ناتوانن فشارمان بۆ بهێنن و ناتوانن لە رێگەی ئەو هەڕەشانەوە خاوە وەربگرن."
سەرەڕای داخستنەوەی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە، ترەمپ ئاشکرای کرد کە دانوستانەکان نەوەستاون و گوتی: " ئێستا گفتوگۆی زۆر باش لەگەڵ ئێرانییەکان لە ئارادایە." سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکوو کۆتایی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی دەدات و دەزانێت ئایا هەردوولا دەگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ یان نا.
سەرۆک ترەمپ دووپاتی کردەوە، ئەمریکا ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێکی دەریایی و گوتی: "ئەوان ناتوانن لە رێگەی گەرووی هورمزەوە مەرجمان بەسەردا بسەپێنن." ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی و گەرووەکەی بە رووی کەشتییەکاندا داخستەوە.