بارتیمیۆ بۆمبێکی نوێ دەتەوێنتەوە

جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ

جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید هاوسەری ئافرەتێکی ناوبژیوانی دامەزراندووە، هەروەها لە کەیسی نێگرێرا بەرگرییەکی توند لە خۆی دەکات.

جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە یەکێکە لە تۆمەتبارەکانی کەیسی نێگریرا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئیسپانی زۆر بە توندی بەرگری لە خۆی دەکات و دەشڵێت، کاتێک لەگەڵ ساندرۆ رۆسێل ئەرکی سەرۆکایەتی و دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنایان وەرگرت، هاوشێوەی هەموو یانەکانی دیکە بە تایبەت لە ئیسپانیا، کەسێکیان وەکو شارەزای ناوبژیوانی دەست نیشانکرد، ئامانج لەم کارەشیان راوێژی ناوبژیوانی بوو لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەیان.

سەرۆکەکەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا باس لەوەش دەکات، یانەی ریاڵ مەدریدیش هاوسەری یەکێک لە خانمە ناوبژیوانە ناسراوەکانی ئیسپانیای وەکو شارەزای ناوبژیوانی دامەزراندووە.

بارتیمیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی هێرش دەکاتە سەر خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە و دەڵێت، لاپۆرتا هەندێکجار زیادەڕۆیی لە قسەکانی دەکات و چەند کەسێکی لە یانەکە دامەزراندووە، کە ئەوانیش لە کەیسی نێگریرا تێگوەگڵاون.