هانزی فلیك كێشەی گەورەی بارسێلۆنا چارەسەر دەكات
فلیك خاڵە لاوازەكەی بارسێلۆنای دۆزیوەتەوە
بارسێلۆنا هاوشێوەی ریال مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەی داهاتوو چەند گۆرانکارییەک لە تیپەکەیدا بکات و خاڵە لاوازەکانی چارەسەر بکات، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کێشەی گەورەی بارسێلۆنا هێڵی بەرگری و نەبوونی هێرشبەرێکی سووپەرە.
ئەگەرچی بارسێلۆنا وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی لالیگا و ئەم وەرزەش نزیکترین تیپە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە، بەڵام تینوویەتی هاندەران و دەستەی کارگێری یانەکەیان نەشکێندراوە، یازدە ساڵە بارسا لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بێبەشە بۆیە ئامانجی یەکەمی یانەکە بردنەوەی ئەم پاڵەوانییەتیە.
رۆژنامەی سپۆرت لە زاری دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چەند هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە، وای لێکدەدەنەوە یانەکە بیر لە گۆرانکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکاتەوە.
یانەی بارسێلۆنا بە روونی هەست بە لاوازی هێڵی بەرگری دەکات، واشی لێکدەدەنەوە یانەکە پێوستی بە هێرشبەریکی سوپەر هەیە بۆ ئەوەی لەپاڵ یامال و رافینیا سیانەیەکی بەهێز دروست بکەن.
یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئینتەر میلان دەستی بە گفتو گۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی 26 ساڵ لە یانە ئیتاڵییەکە بگوازنەوە، بەپێی سەرچاوە کەتەلۆنییەکە بارسا بە جددی کار لەسەر ئەم گواستنەوەیە دەکات، بەڵام هیچ بەرەو پێشچوونێک ئاماژەی بۆ نەکراوە، بەڵام بارسا ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ئەم گواستنەوەیە خەرج بکات.
جگە لە دڵی بەرگری بارسا دەیەوێت هێرشبەریکی سوپەری بۆ وەرزی داهاتوو هەبێت، بۆیە ناوی یانەکە بەتەواوی بە جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی بەستراوەتەوە، بارسا ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئاتڵێتیکۆ مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە ئەلڤارێز، بەڵام پێدەچێت یانەکە بە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ دەستیان لە هێرشبەرکەیان نەبێتەوە.
جگە لەم دوو یاریزانە بارسێلۆنا دەیەوێت بە گرێبەستی ئازاد بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی لە مانچێستەرسیتییەوە بگوازێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە وەرزی رابردووش ئەو یاریزانە ئامانجی بارسێلۆنا بوو.
چارەنووسی هەریەکە لە کانسێلۆ و راشفۆردیش یەکلانەبووەتەوە یانەکە چاوەڕێی کۆتا بڕیاری راهێنەر دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خواستنەکەیان یاخود کۆتایی هێنان و گەڕانەوەی یاریزانەکان بۆ یانەکانی پێشوویان.
ئەم وەرزە بارسێلۆنا لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا و چارەكی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە، بەڵام نزیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگای ئەم وەرزە.