دانا تەقیەدین بۆ کوردستان24: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد تاڵەبانی مانگرتنیان شکاندووە
دانا تەقیەدین تیمی پاریزەرانی لاهور شیخ جەنگی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد تاڵەبانی مانگرتنیان شکاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، دانا تەقیەدین تیمی پاریزەرانی لاهور شیخ جەنگی بە کوردستان24ـی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد تاڵەبانی مانگرتنیان شکاندووە.
لە دوای کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەی ئەمرۆی بەردەم دادگا رێگە درا بە خێزانی لاهور شێخ جەنگی و چوار لە پارێزەرانی ئەم دۆسییەیە، هەریەکە لە لاهور و پۆلاد شیخ جەنگی سەر لە ئیوارەی ئەمرۆ مانگرتنیان شکاندووە و ئەمەش لە دوای ئەوەی کە بەڵێنیان پێدراوە کە میکانیزمی دادگاییەکان ئاسایی بیتەوە لە دادگای لێکۆلینەوەی ئاسیشەوە بگوازریتەوە بۆ دادگای جینایات.
ئاوات شێخ جەنگی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە دا، "لە دادگا هیچیان بەدەست نەگەیشتووە، هەردوو براکەم نایانەوێت پزیشک بیانبینێت"