نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 101 دۆلاری تێپەڕاند
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت ئاستی 101 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی بە رێژەی زیاتر لە 3%.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، نرخەکانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان تۆمار کرد و بە رێژەی زیاتر لە 3% زیادیان کرد، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ئاستی 101 دۆلاری تێپەڕاند.
بە گوێرەی نوێترین زانیاری، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 101.66 دۆلار، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 98.48 دۆلار بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە رێژەی 2.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 92.22 دۆلار، دوای ئەوەی دوێنێ بە 89.67 دۆلار بوو.