عێراق.. پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ سبەی دواخرا
چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، بڕیاری دا پرۆسەی یەکلاکردنەوە و راگەیاندنی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سبەی شەممە دوابخات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبووەوە.
بەڵام چوارچێوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری دا پرۆسەی یەکلاکردنەوە و راگەیاندنی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سبەی شەممە دابخات، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری نەگەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەر سێ کۆبوونەوەی رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممەی رابردوودا، شکستی هێنابوو لە رێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەو هۆیەوە بڕیاری یەکلاکردنەوەی پرسەکە بۆ هەینی دواخرابوو.