فلۆرێنتینۆ پێرێز چارەنووسی راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید یەكلایی دەكاتەوە
ریال مەدرید دەزانێت جۆزێ مۆرینیۆ حەز دەکات بگەڕیتەوە راهێنەرایەتی ریال مەدرید، بەڵام هێشتا یانە ئیسپانییەکە هیچ بڕیارێکی نەداوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، جۆزێ مۆرینیۆ چاوەڕێی ریال مەدرید دەکات و بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە دەزانن سپێشەڵ وەن حەز دەکات بگەڕێتەوە مەدرید، بەڵام لەناو ریال مەدرید بڕیاری دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی ریال مەدرید تەنیا لە دەستی فلۆرێنتینۆ پێریز دایە و تەنیا ئەو دەستنیشانی دەکات کێ دەبێتە راهێنەری داهاتووی مێرەنگی.
فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، چەند بژاردەیەک لە بەردەمی فلۆرێنتینۆ پێرێزدا هەن بۆ ئەوەی ببنە جێنشینی ئالڤارۆ ئاربێلوا کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا سەرۆکی یانە مەدریدییەکە بڕیاری نەداوە.
جۆزێ مۆرینیۆ ئاشکرایکردووە، ئەو دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەرفەتی دەبێت بۆ ئەوەی لەبارەی بەردەوامبوونی لە بێنفیکا یان بەجێهێشتنی یانەکە بڕیاری خۆی بدات.
جۆزێ مۆرینیۆی تەمەن 63 ساڵ لەگەڵ بێنفیكا سەرپەرشتی 40 یاری كردووە، 8 شكست و 8 یەكسانی هەیە، لە خولی نایابی پۆرتوگالی بە 69 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و بە جیاوازی 7 خاڵ لە یانەی پۆرتۆی پێشەنگ دوورە.
جۆزێ مۆرینیۆ لە وەرزی 2011-2012 لەسەر ئاستی ئیسپانیا كۆتایی بە باڵادەستی بارسێلۆنا هێنا نازناوی لالیگا بۆ ریال مەدرید بردەوە، لە یەک وەرزدا 32 سەركەوتنی بەدەستهێنا و زۆرترین بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كرد (16) بردنەوە.