ئەمڕۆ پارەی جووتیاران دابەشدەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو جووتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، و رایدەگەیەنێت کە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنم دەستپێدەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، رێککەوتی 27ـی نیسانی 2026 دەست بکرێت بە دابەشکردنی چەک بەسەر ئەو جووتیارانەی کە ناویان لە زنجیرە 1330 تاوەکو زنجیرەی 1368 دایە. ئاماژە بەوەش دراوە، جووتیاران دەتوانن شایستە داراییەکانیان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند مەرج و رێنماییەکی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاری کردووە:
1- پێویستە ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوە، خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی.
2- لە حاڵەتی ئامادەنەبوونی خاوەن چەک، دەبێت بریکارەکەی (وەکالە) بریکارنامەیەکی فەرمی و پەسەندکراوی ساڵی 2026دا پێ بێت.
3- ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە واریسەکان (دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ بریکارنامەی گشت واریسەکان بخەنە روو.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەدایە بۆ گەیاندنی شایستە داراییەکان بە جووتیارانی سنوورەکە.