لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە خاڵێکی پشکنیندا و برینداری لێکەوتەوە

وێنەی رووداوەکە، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان
وێنەی رووداوەکە، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک بریندار بوو و زیانێکی زۆری ماددیش بە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش کەوت.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری "تۆیۆتا کامری" کە لە قەزای رزگارییەوە بە ئاراستەی قەزای کفری بەڕێوەبووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لەو سنوورەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1992ـە بریندار بووە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەشکرد، جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکە، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی خاڵی پشکنینەکە کەوتووە.

هەروەها تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روودانی رووداوەکە.

وێنە، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان 
وێنە، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان 
وێنە، پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان