کەشناسی هەرێم: ئەگەری لێزمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە ئەگەری دابارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند؛ ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت، بە شێوەیەک لە ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنوورە، ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و تاوە بارانی کەم دەبارێت. هەروەها ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە باران بە شێوەی لێزمەبارانی بەهاری ببارێت.
لە کاتەکانی ئێوارەشدا، پێشبینی دەکرێت کەمێک باران لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک ببارێت.
پلەکانی گەرمای ئەمرۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23، سلێمانی: 21، دهۆک: 22، کەرکووک (بەشێک لە ناوچەکانی): 24، هەڵەبجە: 21، زاخۆ: 23، سۆران: 21، گەرمیان: 25، پیرمام: 20، حاجی ئۆمەران: 14.
کەشی سبەی پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا تا ئاستێک جێگیر دەبێت و ئاسمان بە گشتیی لە سەنتەری پارێزگاکان نیمچە هەور دەبێت. بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو قەزا و ناحیانەی دەکەونە ناو زنجیرە چیاکان، ئەگەری چڕبوونەوەی هەور و دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 24، سلێمانی: 23، دهۆک: 23، زاخۆ: 24، هەڵەبجە: 23، گەرمیان: 25، چەمچەماڵ: 24، سۆران: 22، پیرمام: 22، حاجی ئۆمەران: 14.