پێشبینی دەکرێت نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بگاتە 140 دۆلار
بەهۆی توندبوونی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا و داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بازدانێکی خێرا گەیشتە 124 دۆلار. ئەم گۆڕانکارییە وەک کاردانەوەیەک بۆ پەککەوتنیگەرووی هورمزگەورەترین رێڕەوی وزە لە جیهان دێت.
ئەم هەڵکشانە پێوانەییە دوای ئەوە دێت، گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە لووتکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەتەواوی پەککەوتوون.
شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، وێستگەی داهاتووی نرخەکان 140 دۆلار دەبێت. ئەمە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر داڕمانی ئابووری زۆرێک لە وڵاتانی بەکارهێنەر.
هاوکات لەگەڵ ئەم گرانبوونە، نرخی سووتەمەنی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار. ئەم بابەتە ترسی لای وەبەرهێنەران دروستکردووە، جیهان بەرەو قۆناغێکی توندی هەڵاوسان و سستبوونی بازرگانی هەنگاو بنێت.