سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا؛ هەروەها لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: هەر دووڵا جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کردەوە.
لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵمان تاوتوێ کرد.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 9, 2026
هەروەها جەختمان لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان…



