ترۆسارد لە دۆخێکی هەستیار بڕیار دەدات

لیۆناردۆ ترۆسارد
لیۆناردۆ ترۆسارد

لیۆناردۆ ترۆسارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، ئەم وەرزە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرییەکانی یانە لەندەنیەکە و توانیویەتی هاوکارێکی باشی یانەکەی بێت، بەڵام ئەو یاریزانە لە دەرەوەی یاریگا خەریکی جیابونەوەیە لە خێزانەکەی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە لە کاتێکدا یانەی ئارسێناڵ لە دۆخێکی هەستیاردایە و کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی دوو ناسناوی مێژوویی دەکات، یاریزانەکانی پێویستیان بە کەشێکی هێمن و ئارام هەیە، بەڵام ترۆسارد بە پێچەوانەوە خەریکە لە خێزانەکەی جیادەبێتەوە.

ترۆسارد و لۆرا هیلۆن لە ساڵی 2019 ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵن، بەم دواییانە کێشەیەک لە نێوانیان دروستبووە و لۆرا هەموو ئەو وێنانەی لە هەژمارە فەرمیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سڕیوەتەوە کە پێکەوە لەگەڵ ترۆسارد بوون.

لۆرا پێشتر وێنەیەکی زۆری خۆی و لیاندرۆی لە ڕۆژی هاوسەرگیرییان، لە پشووەکان و لە ژووانە ئەویندارییەکانیاندا لە ئینستاگرامەکەی هەبوو، بەڵام ئێستا هەموویانی سڕیوەتەوە. ئەگەر ئێستا کەسێک سەیری پەیجەکەی بکات، هیچ بیرۆکەیەکی بۆ دروست نابێت کە ئەوان هەرگیز پێکەوە بوون، چ جای ئەوەی هاوسەرگیرییان کردبێت.