هەڵبژاردەی نەرویج بە هەشت تـۆن کەلوپەلەوە دەچێتە ئەمریکا
رۆژی 11ـی حوزەیرانی داهاتوو مۆندیالی 2026 بە میوانداری ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و 48 هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانێتیەکە دەستپێکردووە.
هەڵبژاردەی نەرویج بە سەرکردایەتی ئێرلینگ هالاند یەکێکە لە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2026. چاوەڕێ دەکرێت فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە نزیکەی هەشت تۆن کەل و پەلی تایبەت بە هەڵبژاردەکەی رەوانەی ئەمریکا بکات کە ژمارەی ئەندامەکانی ئەو هەڵبژاردەیە پێک دێت لە 61 کەس.
ئارێ هوکستاد سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج لەمبارەوە دەڵێت '' ئێمە بەنیازین لەو ماوەیە کەل و پەلەکانمان رەوانەی ئەمریکا بکەین، ئەوەی پێویستمانە لەسەر بنەمای مەشقێکی ئاسایی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان داناوە و کەل و پەلەکان بەپێی ژمارەی ڕۆژەکان دیاریکراوە. بەهۆی کەشوهەوای ئەمریکاوە هەر شتێک پەیوەندی بە مەشق و خۆراکەوە هەبێت رەوانە دەکەین ''.
سەرین و دوو لێفە بۆ هەر کەسێک لە شاندی هەڵبژاردەی نەرویج داندراوە بەتانییە ئەمریکییەکان لە هۆتێلی مۆندیال لە گرینزبۆرۆ دەگۆڕدرێن. ئۆلا ساند پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج لەمبارەوە دەڵێت '' هەموو سەرینەکانمان تاقی کردووەتەوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئایا یاریزانەکە لەسەر تەنیشت یان لەسەر پشت دەخەوێت. هەروەها لێفەیەکی هاوینە و لێفەیەکی فێنککەرەوەمان بردووە کە بۆ کاتی خەوتن زۆر باش و گونجاون ''.