کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەستی پێکرد

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان و متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەستی پێکرد.

هەرچەندە بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بڕیاربوو کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، کۆبوونەوەکە دەست پێبکات، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان، کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک و 45 خولەک دواخرا.