سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

سەرۆک بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمانی عێراقەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمانی عێراقەوە و بوونی بە سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ.

سەرۆک مەسعود بارزانی، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی فالح زەیدی خواست.

ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، متمانەی بە کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی حکوومەتی نوێی عێراق دا.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، 14 وەزیری کابینەکەی زەیدی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانیان پێ درا.