پڕۆژەی رووناکی هۆکاری پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەولێر ئاشکرا دەکات
پڕۆژەی رووناکی ئاشکرای کرد، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، بڕی پێدانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەولێر کەمی کردووە و تیمەکانیش بە خێرایی کەوتوونەتە کار بۆ چارەکردنی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایاری 2026، لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی و هاوبەشانی کارەبا کراوە، پڕۆژەی رووناکی ئاماژەی بەوە کردووە: "بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە وێستگەکانی کارەبا کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕان و کەمبوونەوەی بڕی کارەبای پێدراو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، پڕۆژەی رووناکی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە گرفتەکە کاتییە و روونیکردووەتەوە: "بۆ چارەکردنی ئەم کێشە تەکنیکییە و گەڕاندنەوەی دۆخی دابەشکردنی کارەبا بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، تەواوی تیم و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن.