باندێکی ئاژەڵ دز دەستگیرکران

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک سەر ئاژەڵ، چەند تۆماتبارێک دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئایاری 2026، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە چەند سەر ئاژەڵێکیان دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکردووە کە ژمارەیەک مانگای لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچون کرا، ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بەدواداچوونەکان توانرا سێ تۆمەتبار کە لەشێوەی باندا بوون بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن .

راشیگەیاند، تۆمەتباران ( ب، م، ع / ه، س، ح  / ڕ، ع، ئ )، لەئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و  لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە چەند تاوانێکی دیکەی دزینی ئاژەڵ ناوە.