وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە تاران
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران، بە مەبەستی نێوەندگیری و کاراکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەردانەکەی نەقوی دوای چەند رۆژێک دێت لە سەردانی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران دێت. سەرچاوەکان بە کەناڵی (العربیة)یان راگەیاندووە کە ئامانجی ئەم سەردانە گەیشتنە بە "چوارچێوەیەکی رێککەوتنی دیاریکراو".
بەپێی زانیارییەکان، لایەنی ئەمریکی داوای وەڵامی چەند خاڵێکی ورد دەکات کە واشنتن داوای کردووە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە "بەرەوپێشچوونی باش" لە پرسی گەرووی هورمزدا هەیە و جەختیان کردووەتەوە کە "هیچ جێگرەوەیەک بۆ رێککەوتنێکی کاتی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئارادا نییە".
پێشتر محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئەو وڵاتە، هۆشداری داوەتە ئەمریکا دەبێت "پێشنیازە 14 خاڵییەکەی ئێران" قبووڵ بکەن، ئەگەر نا رووبەڕووی شکستی یەک لە دوای یەک دەبنەوە. ئەم لێدوانەی قالیباف دوای ئەوە هات کە ترەمپ پێشنیارێکی پێشووی ئێرانی رەت کردەوە و ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە لە دۆخێکی مەترسیدایە.