یادی 100 ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری زاری کرمانجی دەکرێتەوە
بڕیارە ئەمساڵ یادی دەرچوونی گۆڤاری "زاری کرمانجی" بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سۆران و بە شێوازێکی زانستیی جیاواز لە شارۆچکەی رواندز بکرێتەوە.
ئیسماعیل ئیبراهیم، سەرنوسەری زاری کرمانجی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمساڵ بەشێوەیەکی جیاوازتر یادی دەرچوونی گۆڤاری زاری کرمانجی دەکرێتەوە، کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سۆران رێورەسمەکان بەڕێوەدەچێت.
سەرنوسەری زاری کرمانجی دەربارەی گرنگی یادکردنەوەی ئەوەی خستەڕوو، زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵ 30 توێژینەوەی نوێی زانستی دەربارەی زاری کرمانجی ئامادە کردووە و لەگەڵ بەڕێوەچوونی ژمارەیەک پانێڵ و سیمیناری تایبەت دەربارەی گرنگی ئەم گۆڤارە دەبن و لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەک چالاکی تایبەت بەم یادە.
لە پارچەکانی دیکە کوردستانەوە کەسانی رۆشنبیر و ئەکادیمی میوانداری دەکرێن، ئیسماعیل ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەمساڵ لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپا رۆشنبیران و خەڵکی ئەکادیمی میوان دەکرێن.
دەربارەی شوێنی بەڕێوەچوونی یادەکە، سەرنوسەری گۆڤاری زاری کرمانجی گوتیشی: زاری کرمانجی لە شارۆچکەی رواندز دەرچووە، هەر بۆیە یادەکەش لەوێ دەکرێتەوە.
گۆڤاری "زاری کرمانجی" یەکێکە لە بڵاوکراوە گرنگ و مێژووییەکانی بزووتنەوەی رۆشنبیریی کوردی، کە بۆ یەکەمجار لە 25ـی ئایاری 1926 لە لایەن حوسێن حوزنی موکریانی لە شارۆچکەی رواندز دەستی بە وەشاندن کردووە. ئەم گۆڤارە لە ماوەی تەمەنیدا 24 ژمارەی لێ چاپکرا و وەک ناوەندێکی گرنگی بڵاوکردنەوەی زانیاری و پاراستنی کەلەپوور و زمانی کوردی لەو سەردەمەدا ناسرابوو.
حوزنی موکریانی لەساڵی 1893دا لەشاری مەهاباد لەدایک بووە و شارەزایی زۆری لە بوارەکانی مێژوو، وێژه، رۆژنامەگەریی، مۆرهەڵکەنی، وێنەگری، هەبووە.
پاشان له ساڵی 1915 دا چووه بۆ ئهڵمانیاو لهوێ چاپخانهیهكی كڕیوهو دواتر ئهو چاپخانهیهی بردووهته حهلهبو ساڵی 1925، گهڕاوهتهوه بۆ رواندز و چاپخانهكهشی لهگهڵ خۆیدا هێناوهتهوه بۆ كوردستان و ههر بهو چاپخانهیهش بهرههمهكانی خۆیو هاوڕێكانی بهچاپ گهیاندوه. لەساڵانی 1926-1932دا گۆڤاری "زاری کرمانجی" پێ چاپکردووەو لەو ماوەیەدا 24 ژمارەی لێ بڵاوکردۆتەوە.