دادگای باڵای سعوودیە: 27ـی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە

دادگای باڵای سعوودیە رایگەیاند، سبەی یەکەم رۆژی مانگی زولحەججەیە و رۆژی 26ـی ئەم مانگەش رۆژی عەرەفە دەبێت.

دادگای باڵای سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سبەی دووشەممە 18ـی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی مانگی ذولحجەیە و رۆژی سێشەممە 26ـی ئایاری 2026، رۆژی وەستان دەبێت لە کێوی عەرەفە و رۆژی چوارشەممەش (27ـی ئایار) یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

پێشتر دادگای باڵای سعودیە داوای لە سەرجەم موسڵمانانی ئەو وڵاتە کردبوو، ئێوارەی یەکشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ 29ـی مانگی زولقەعدەیە و چاودێریی بینینی مانگی زولحەججە بکەن بۆ دیاریکردنی وادەی جەژنی قوربان.

جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژێک دوای 9ـی ذولحەجە، حاجیان لەو رۆژەدا لە چیای عەرەفە دەوەستن، کە گرنگترین پایەی حەجە، جەژن لە رۆژی 10ـی زولحەججە دەستپێدەکات و 13ـی ذولحەجە کۆتایی دێت.

لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنەکەدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت و نوێژی جەژن ئەنجام دەدەن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان، هەروەها ئەو چوار رۆژە لە وڵاتە موسڵمانەکان دەبێتە پشووی فەرمی و، قوربانیکردنیش دەکەوێتە دوای تەواوبوونی نوێی جەژن.

موسڵمانان لە جەژی قورباندا مەڕ، بزن، مانگا یان وشتر، یەکێک لەوانە دەکەنە قوربانی و گۆشتی قوربانییەکەش بەسەر خزمان و دراوسێ و هەژاران دابەش دەکەن.