هاتووچۆکردن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەوەستێت
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردن لە رێگاوبانەکانی دیوی تورکیا، بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆ لە دەروازەکە دەوەستێت.
رۆژی هەینی 22ی ئایاری 2026، بۆ ماوەی یەک رۆژ هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەی زێت دەوەستێت. هەروەها بەهۆی ئەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمیی دەروازەکەیە، بۆیە تاوەکو رۆژی دووشەممە 25ـی ئایار دەروازەکە بەرووی گەشتیاراندا داخراو دەبێت."
سەبارەت بە هۆکاری داخستنی دەروازەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونی کردووەتەوە "هیچ کێشەیەک لە دیوی دەروازەی زێت نییە، بەڵکو داخستنەکە لەسەر داواکاری دەروازەی (دەرەجیک)ی کۆماری تورکیایە، بەهۆی ئەوەی لە دیوی خۆیان خەریکی چاککردنی رێگاوبانەکانی دەروازەکەن."
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆژانە گەشتیارێکی زۆر بۆ مەبەستی جیاجیا هاتووچۆی لێوە دەکەن.