ئەگەری رێککەوتنی واشنتن و تاران نرخی نەوتی دابەزاند
بەهۆی گەشبینییەکان بۆ ئەگەری نزیکبوونەوەی واشنتن و تاران لە رێککەوتن، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردوو دابەزین، هەرچەندە هێشتا ناکۆکی لەسەر چەند پرسێکی وەک گەرووی هورمز ماوەتەوە.
رۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بە رێژەی نزیکەی 5% دابەزین و نرخی هەر بەرمیلێکیان گەیشتە 99.41 دۆلار و 92.49 دۆلار.
لە بازاڕە داراییەکاندا، بۆرسەی تۆکیۆ زیاتر لە 3% بەرزبووەوە، لە کاتێکدا بازاڕەکانی هۆنگ کۆنگ و سیئۆل داخرابوون. بۆرسەکانی شەنگەهای، تایپێ، مانیلا، بانگکۆک، جاکارتا، سینگاپوور، سیدنی و ویلینگتۆن روویان لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام بۆرسەی کوالالامپوور 0.1% دابەزی.
سەبارەت بە رەوتی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە "پەلە مەکەن لە گەیشتن بە رێککەوتن". پرسە سەرەکییەکانی وەک کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، ئازادکردنی پارە سڕکراوەکان و بەشداربوونی لوبنان لە رێککەوتنەکەدا هێشتا وەک خاڵی ناکۆک ماونەتەوە.
شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن چەند مانگێکی دیکە بخایەنێت تاوەکو هاتوچۆی نەوت لە گەرووی هورمز ئاسایی دەبێتەوە. هاوکات وەبەرهێنەران چاودێری داتاکانی خەرجیی بەکاربردنی کەسی (PCE) و هەڵوێستی کیڤن وارش، سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بڵاوبکرێنەوە.