سووریا باری نائاسایی راگەیاند

وەزارەتی فریاگوزاری و قەیرانەکانی سووریا هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانی ناوچەکانی قەراخ رووباری فورات لە هەردوو پارێزگای دێرەزوور و رەققە کرد. 

وەزارەتەکە رایگەیاند؛ داوا لەو دانیشتوانی نزیک رووبارەکە دەکات، ماڵەکانیان چۆڵی بکەن. بەهۆی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.

لەو بارەیەوە وەزارەتی وزەی سووریا رایگەیاند؛ لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار بوون چەند دەروازەیەکی بەنداوی فورات بکەنەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەنداوەکە. 

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و باری نائاسایی لە ناوچەکە خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە لە هەر رووداوێکی نەخوازراو. ئەندازیاران و تیمەکانی چاودێری بەردەوامن لە پێوانەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە کە مەترسی هەیە ئاوەکە دەشتاییەکانی نزیک رووبارەکە داپۆشێت.

لایەنە فەرمییەکان جەخت دەکەنەوە، هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن و بە هیچ شێوەیەک لە رووباری فورات نزیک نەبنەوە تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەگوێریە لێدوانی بەرپرسانی دامەزراوەی گشتیی بەنداوی فورات، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوەکە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاویکی زۆری بەرداوەتەوە. هەروەها بەهۆی رێژەی بارانی ئەمساڵ وایکردووە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرز ببێتەوە.