پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و ئومێد دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکەدا.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن.
ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە بەختەوەریدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/5/26
پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 26, 2026
هیوادارین جەژن ببێتە مایەی ئاشتیی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیریی لە کوردستان و… pic.twitter.com/opNJ3sFv3s