سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەحمەد دەشتی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەحمەد دەشتی دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت".