سێنتكۆم: له دهستپێكی گهمارۆی دهریاییهوه تا ئێستا پێنج كهشتیمان لهكارخستووه
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، لە پێناو جێبەجێکردنی تەواوەتیی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران، تا ئێستا پێنج کەشتیی بازرگانییان لەکارخستووە و ئاراستەی 116 کەشتیی دیکەشیان گۆڕیوە.
شەممە، 30ـی ئایاری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم)، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، کە بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی کەشتییەکان بە تاران، هێزی سەربازییان بەکارهێناوە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد، "لە دەستپێکی سەپاندنی گەمارۆ دەریاییەکانەوە تا ئێستا، پێنج کەشتیی بازرگانیمان لەکارخستووە، هەروەها ئاراستەی 116 کەشتیی دیکەمان گۆڕیوە، ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا."
ئەم رێکارە توندانەی سوپای ئەمەریکا وەک پەیامێکی راستەوخۆ دەخوێندرێتەوە بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، کە هەر هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی هێڵی گەمارۆکانی سەر ئێران، رووبەڕووی وەڵامدانەوەی خێرا و سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا دەبێتەوە لە ناوچەکەدا.
بەردەوامی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە کاتێکدایە، دوێنی دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبوو، کە بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆکانی داوە.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەو کەشتییانەی کە لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردبوو، دەتوانن دەست بە پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بکەن.