سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دۆخی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانییان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2026، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ.