سەرکردەی سێ وڵاتی ئەوروپا لەگەڵ زیلێنسکی کۆدەبنەوە
سەرکردەی سێ وڵاتی گەورەی ئەوروپا بڕیارە لە لەندەن لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامیی پاڵپشتییەکان و زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر رووسیا.
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ) رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتە و کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و فرێدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە شاری لەندەن لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دادەنیشن.
ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتییە لە تاوتوێکردنی بەردەوامیی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا و زیادکردنی فشار بۆ سەر رووسیا، سەرەڕای دووپاتکردنەوەی هەماهەنگیی ئەوروپا لە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیادا.
کۆشکی ئیلێزی روونیشی کردەوە، گفتوگۆکان باس لە رێگاکانی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ ئۆکرانیا دەکەن. لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکان دڵنیایی دەدەنە کیێڤ لەبارەی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە داهاتوودا.
ئەم کۆبوونەوەیە پێش لوتکەی هاوپەیمانیی پاڵپشتیی ناتۆ بەڕێوە دەچێت، کە بڕیارە 13 و 14ـی مانگی تەمموز لە فەرەنسا بکرێت.