قالیباف: لەمەودوا جیهان ئێرانێکی جیاواز دەبینێت
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریدا لەوەی کە ستراتیژە هەڵەکان و بڕیارە بێسەروبەرەکان تەواوی هاوکێشەکان بە خراپتر دەگۆڕن و دەبنە هۆی تەقینەوەی ژێرخانی وزە و بازاڕەکان.
پێنجشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە سەبارەت بە لێکەوتەکانی گرتنەبەری سیاسەت و بڕیارە ناڕوون و بێسەروبەرەکان بەرامبەر بە وڵاتەکەی.
قالیباف لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ستراتیژە هەڵەکان و بڕیارە بێسەروبەرەکان تەواوی هاوکێشەی یارییەکە بەرەو ئاراستەیەکی خراپتر دەگۆڕن، ژێرخانی وزە و بازاڕەکان دەتەقێننەوە و زۆنگاوێکی بێ کۆتایی دروست دەکەن کە بۆ چەندین ساڵ تێیدا گیر دەخۆن."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکەی توندتر کردەوە و رایگەیاند: "ئێرانێکی جیاواز دەبینن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گۆڕانی شێوازی مامەڵەکردنی تاران لەگەڵ هەر هێرش یان فشارێکی دەرەکی کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی یان ژێرخانە سەرەکییەکانی.