سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە رۆژنامەنووس هێمن لهۆنی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە رۆژنامەنووس هێمن لهۆنی، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری کرد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (حوسێن محەممەد بەهائەددین)ـی باوکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
هێمن لهۆنی بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.