ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە خەلیفان زەوییان بۆ دەرچوو راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ناوی ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتییانەی بڵاوکردەوە کە لە پرۆسەی دابەشکردنی زەویدا سوودمەند بوون، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند کە قۆناخی یەکەمی دابەشکردنەکە لە سنووری قەزای خەلیفان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران لیستی ناوی ئەو کەسانەی راگەیاند کە 600 پارچە زەوی لە سنووری قەزای خەلیفانیان بۆ دەرچووە لە رێگەی تیروپشکەوە.

ئەم بڵاوکردنەوەیە لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنەدایە کە ئیدارەی ناوچەکە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابووی.

لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە تیروپشکەکە دەرچووە: