نامۆ: دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی "بۆنی لەشت" ئێستا بڵاوکرایەوە

نامۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "بۆنی لەشت"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کارەکانی ئەو بەرهەمە لە رۆژهەڵات ئەنجام دراون و بەرهەمەکە پێش دوو ساڵ تەواو بووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نالەبار و دۆخی ناوچەکە لەو ماوەیەدا، بڵاوکردنەوەی دواخراوە."

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2026، نامۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بە کوردستان24ی گوت، "ئەو گۆرانییە نوێیەم لە تێکست و ئاوازی خۆمە و بەرهەمهێنانی تەواوی کارەکەش لە ژێر چاودێری و پرۆداکشنی خۆم ئەنجام دراوە، هەروەها محەمەد باز کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، لەگەڵ ئەوەش دا،  موزیکی بەرهەمەکە لەلایەن ستۆدیۆی نامۆ پرۆداکشن ئامادە کراوە."

نامۆ گوتیشی، "کارەکانی ئەو بەرهەمە لە رۆژهەڵات ئەنجام دراون و بەرهەمەکە پێش دوو ساڵ تەواو بووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نالەبار و دۆخی ناوچەکە لەو ماوەیەدا، بڵاوکردنەوەی دواخراوە. هەروەها ئەو بەرهەمە دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی، ئێستا گەیشت بە بینەر و گوێگرەکانمنم و هیوادارم چێژی لێببینن."

نامۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. خاوەنی چەندین بەرهەمی تۆمارکراوە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.