هەفتەی داهاتوو کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە
سێشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2026، شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: عەلی زەیدی بە نووسراو دڵنیایی ئەمنی دایە کۆمپانیاکانی نەوت.
ئاماژەی بەوە کرد، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەولێر جێگیر دەکرێت، هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش رەزامەندنی لەسەر دانانی سیستەمەک دەربڕیوە.
لە بارەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، شێروان دووبەردانی، گوتی: هەفتەی داهاتوو کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.
دەشڵێت: لە قۆناخی یەکەم کۆمپانیاکان 200 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنن.