هاروون ئەحمەد بووە گەورەترین سوپرایزی مێركاتۆی هاوینە
هاروون ئەحمەد بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لە یانەی دهۆكەوە گەڕایەوە زاخۆ و بووە گەورەترین سوپرایزی مێركاتۆی ئەم هاوینە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16 حوزەیرانی 2026، یانەی زاخۆ گواستنەوەی هاروون ئەحمەد كاپتنی یانەی دهۆكی راگەیاند، ئەمەش دوای گواستنەوەی موقتەدا حەسەن لە یانەی دیالا، هاروون دەبێتە دووەمین یاریزانی نوێی زاخۆ دوای دەستنیشانكردنی ماهر كەنزاری توونسی وەكو راهێنەری نوێی یانەكە.
هاروون ئەحمەد پێش ئەوەی بگەڕێتەوە دهۆك لەگەڵ یانەی دالكورد لە خولی سویدی لە كۆی 51 یاری، 2 گۆڵ و ئەسیستێكی كرد.
مایسرۆ كوردەكە لەگەڵ یانەی دهۆك لە كۆی 67 یاری، گۆڵێك و چوار ئەسیستی كرد و دوو نازناوی جامی عێراق و چامپیۆنزلیگی كەنداوی بەدەستهێنا، هاوكات بە باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگی كەنداوی 2025 دیاری كرا.