تەسنیم دەقی 14 خاڵەکەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکای بڵاوکردەوە
تەسنیم دەقی فەرمیی یاداشتی لێکتێگەیشتنی "ئیسلام ئاباد"ی نێوان تاران و واشنتنی بڵاوکردەوە، چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی و فرۆشتنی ئازادانەی نەوتی ئێران لەخۆ دەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" دەقی رێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2026 گەیشتوونەتە سەر چوارچێوەیەکی هاوبەش. ئەم یاداشتە کۆتایی بە شەڕی بەرەکان دەهێنێت و قۆناغێکی نوێی ئابووری و سیاسی دەستپێدەکات.
دەقی هەواڵ و 14 خاڵەکەی رێککەوتنەکە:
چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەم خاڵە سەرەکییانە لە خۆ دەگرێت:
1. کۆتاییهێنان بە جەنگ و راگرتنی دەستبەجێی شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەموو بەرەکاندا، بە تایبەت لە لوبنان، لەگەڵ گەرەنتی پاراستنی سەروەریی خاکی لوبنان.
2. هەردوولا پابەند دەبن بە رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
3. پابەندبوونی ئەمریکا بە کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران.
4. پابەندبوونی ئەمریکا بە دوورخستنەوە هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری ئێران.
5. ئێران پابەند دەبێت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و بە هاوکاری عومان رێوشوێنی پێویست بۆ جووڵەی کەشتیوانی دەگرنەبەر.
6. ئێران بە هەماهەنگیی عومان و راوێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پابەند دەبێت گرتنەبەری رێکاری گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی جووڵەیەکی پارێزراوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
7. ئێران دەبێت پابەندی بەرهەمنەهێنان و نەکڕینی چەکی ئەتۆمی بێت.
8. دوای ئەمریکا پابەندی هەڵگرتنی هەموو سزا سەپێندراوە تاکلایەنەکانی دەبێت لە دژی ئێران، سزا (سەرەکی و لاوەکییەکان) و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دوای گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
9. دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن، ئێران و ئەمریکا بەڵێن دەدەن بۆ هەڵگرتنی سزاکان و پرسی ئەتۆمی دەست بە دانوستان بکەن. هەروەها پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئەتۆمی لە رێککەوتنی کۆتایی چارەسەر دەکرێت.
10. دەرکردنی مۆڵەتی تایبەت بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و پێکهاتەکانی، هاوکات ئەمریکا لێخۆشبوونی دەستبەجێ بۆ نەوت، پێکهاتە نەوتییەکان، خزمەتگوزاریی بانکی، دەستەبەرەکان، کەشتیوانی بازرگانی ئێران دەردەکات.
11. پێشنیازی 300 ملیار دۆلاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناوچەیی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئێران.
12. ئازادکردنی سەرجەم داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لەگەڵ پارە دەستبەسەرداگیراوەکانی.
13. دامەزراندنی میکانیزمێکی جێبەجێکردن بۆ چاودێری بۆ پابەندبوونی هەردوولا بە بەندەکانی لێکتێگەیشتنەکان.
14. پەسندکردنی رێککەوتنی کۆتایی لە رێگەی بڕیارنامەیەکی پابەندیکار لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.