مەسرور بارزانی: جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا دەکەینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "لە دیدارەکەدا کە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا کردەوە".

باڵیۆزی رووسیا ئاماژەی بەوە دا "هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکوومەت و سەرکردایەتیی رووسیا هەیە و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی".

دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .