لیۆنێل مێسی چی دیكە بكات بۆ ئەوەی بگاتە 1000 گۆڵ؟

لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی، كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوامە لە ململانێكردنی ئەفسانەی پۆرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە تێیدا هەردووكیان تامەزرۆن بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەكانیان لە كاروانی وەرزشی خۆیاندا بگەیەننە 1000 گۆڵ.
لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی 2026، ئەرجەنتین دووەمین یاری لەسەریەك بردەوە و بە فەرمی گەیشتە قۆناغی 32ـی مۆندیال، لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی لە نەمسا كرد، ئەرجەنتین لەم دوو یارییە پێنج گۆڵی كرد، سەرجەم گۆڵەكانیش لە لایەن لیۆنێل مێسی تۆمار كرا.
لیۆنێل مێسی ریكۆردی میرۆسلاڤ كڵۆزەی شكاندا و بووە یەكەمین یاریزان لە مێژووی مۆندیال 18 گۆڵ تۆمار بكات.

لیۆنێل مێسی دەگاتە 1000 گۆڵ؟

مۆندیالی 2026، دەستكەوتێكی دیكەی بۆ ژیانی وەرزشی لیۆنێل مێسی زیاد كرد و ژمارەی گۆڵەكانی لە كاروانی وەرزشی گەیاندە 916 گۆڵ، بەمەش 84 گۆڵی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە 1000 گۆڵ.
لە بەرامبەر لیۆنێل مێسی 973 گۆڵی لە كاروانی وەرزشی خۆی تۆمار كرد و تەنیا 27 گۆڵی پیویستە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات و ببێتە یەكەمین یاریزان لە مێژوودا 1000 گۆڵ لە یارییە فەرمییەكان تۆمار بكات.